پرۆگرامێك بۆ رێكخستن و دەستكاری كردنی وێنە
پرۆگرامگەلێكی زۆر هەن كە ئەركیان ئەوەیە دەستكاری یا رێكخستنی وێنەكان بكەن، جوانكاریان تێدا بكەن، ئێفێكتان بخەنە سەر و نۆژەنیان بكەنەوە و رەش و سپییەكان بكەنە رەنگی و پێچەوانەش. یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتووەكانی ئەم بوارە. پرۆگرامی PhotoDirectorە.
هەركاتێك وێنەكانت خستە سەر كۆمپیوتەر، پرۆگرامی ناوبراو دەتوانێ دەست بە رێكخستنی وێنەكان دەكا. ماسك دەخاتە سەر وێنەكان، ریزبەندیان بەپێی ویستی بەكارهێنەر دەكا، رووناك و لێڵیان دەكا. ئەو وێنانەی تێكچوونە و خواروخیچن راستیان دەكاتەوە. ئەگەر نیازت هەبوو لە وێنەیەكدا كەسێك یان شتێكی لاببەی بە ئاسانی لایدەبات. سوورایی گلێنەی چاو ناهێڵێ. لۆچی و پەڵەی پێست دەسڕێتەوە. ددانە زەردەكان سپی دەكات و زۆر خاڵی بەهێزی دیكەش كە لەكاتی بەكارهێناندا زیاتر خۆیان دەردەخەن.