دوای زنجیرە دراما,محەمەد رەمەزان دەستدەكاتەوە بە كاری سینەمایی

دوای زنجیرە دراما,محەمەد رەمەزان دەستدەكاتەوە بە كاری سینەمایی

ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری (محەمەد رەمەزان) دووبارە دەستدەكاتەوە بە كاری سینەمایی,محەمەد رەمەزان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كورتە ڤیدیۆییەكی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا ڕاهێنان لەسەر هونەری جەنگی دەكات و خۆی ئامادە دەكات بۆ كارێكی نوێی سینەمایی, كە ئەمەش دوای چەند زنجیرە درامایەك و دوای نزیكەی 3 ساڵ دابڕان دێت لە كاری سینەمایی, كە بەشی دووەمی فیلمی (ئەلكەنز) بوو و (شەریف عەرەفە) كاری دەرهێنانی ئەنجامدا .

سەبارەت بە كارە نوێیەكەی,محەمەد رەمەزان ڕایگەیاند كە فیلمەكە بە ناوی (نەمبەر وەن) دەبێت و (ئەحمەد عادل) سیناریۆكەی نووسیوەو (یاسر سامی) كاری دەرهێنانی فیلمەكە ئەنجام دەدات .

ئەگەرچی هێشتا ووردەكاری زیاتر دەربارەی فیلمی (نەمبەر وەن) نەخراوەتەڕوو, بەڵام لە ماڵپەڕی (ئی تی عەرەبی) هاتووە كە فیلمەكە ئاكشن و كۆمیدیایەو محەمەد رەمەزان ڕۆڵی پاڵەوانێكی هونەری جەنگی دەبینێت, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە فیلمەكە لە ناو میسر و دەرەوە كاری وێنەگرتنی ئەنجام دەدرێت و بڕیارە چەند ئەستێرەیەكی جیهانی لەم كارە سینەماییەدا بەشدار بن .

شایەنی باسە..دەستنیشانكردنی فیلمی (نەمبەر وەن) لە نازناوی محەمەد رەمەزان وەرگیراو كە بە ژمارە یەك بە ناوبانگە, ئەمەش دوای ئەوە هات كە ساڵی 2018 گۆرانییەكی بەناوی نەمبەر وەن بڵاوكردەوەو بووە نازناوی, دەرئەنجام نیگەرانی لای بەشێك لە هونەرمەندان درووست بوو و ئاماژەیان پێدا كە ناكرێ هونەرمەند خۆی ژمارە یەك بۆ خۆی دەستنیشان بكات, لە ئێستادا هەوادارانی محەمەد رەمەزان وەكو كەسێكی سەركەوتوو لە كارەكانییدا بە هونەرمەندی ژمارە یەكی وڵاتی میسری دادەنێن .

ئاسۆ كاكەیی

Top