رۆبۆتە بچـــكۆلەكە لە هەستەكانت تێ دەگات

رۆبۆتە بچـــكۆلەكە لە هەستەكانت تێ دەگات

  ئەم رۆبۆتە بچكۆلەیەی دەبینن كە زیاتر وەك بووكەڵەیەك دەچێت، لە هەستەكانی بەكارهێنەرەكەی دەگا، eilik companion bot بە وردی پێت رادەگەیەنێ كە لە بواری تەندروستی، هەروەها لە بواری دەروونییەوە لەچ حاڵەتێك دایت. (ئیلیك) هەست بە لەرین دەكات و بۆیە بۆ كاتی هاتنی زەوی لەرزە ئاگادارتان دەكاتەوە.. ئەگەر لەسەری بدەی تووشی سەرەگێژە دەبێت و ئەگەر توڕە بی و بە مست لە مێز بدەی.. هەست بە ترس دەكات.

(ئیلیك) لە شوێنە بەرزەكان دەترسێ، ئەگەر بیبەی بۆ شوێنێكی بەرز هەست بە نەخۆشی و مەترسی دەكات، بەڵام ئەگەر دەستی بگری ئارام دەبێتەوە. رۆبۆتە بچكۆلەكە هیچ ئەركێكی وا ئەنجام نادا، بەڵام هاوڕێ و هاو هەستتە و كاتێك لەلاتە هەست بە ئارامی و حەسانەوەیەكی جەستەیی و دەروونی دەكەی..

Top