چۆن چاوەكانت دەپارێزیت لە وەرزی هاویندا؟

چۆن چاوەكانت دەپارێزیت لە وەرزی هاویندا؟

 چاوەكان لە وەرزی هاویندا زیاتر رووبەڕووی گرفت دەبنەوە، زیاتر لەبەر تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و هەوای گەرمی هاوین و هەوای ساردكەرەوەكان، كە راستەوخۆ بەر چاو دەكەون، بۆیە چاودێریی تایبەتیان دەوێت، بەم هەنگاوانە: بەكارهێنانی چاویلكەی هەتاویی دروست، بە مەبەستی پاراستنی چاوەكان لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، لەوكاتەی كە ئەم تیشكە هۆكارە بۆ هەوكردنی ناوپۆشی پێڵووەكان و سووربوونەوەی چاو، كە هاوكاتە لەگەڵ خورشت و ناڕەحەتیی چاو، هەروەها هاندەرە بۆ دروستبوونی ئاوی سپی Cataract لە هاوێنەی چاودا، بەكارهێنانی كاسكێتی هەتاو بۆ پاراستنی چاو لە بەركەوتنی راستەوخۆ بە تیشكی خۆر، كە لەوانەیە ببێتە ئەگەری شێرپەنجە لەسەر پێستی پێڵووەكانی خوارەوەدا، خۆپاراستن لە تیشكی خۆر لە نێوان كاتژمێر 10ی بەیانی- 3 ی پاش نیوەڕۆ، چونكە لەو كاتەدا توندیی تیشكی خۆر و ئاستی سەرووی وەنەوشەیی لە لووتكەدا دەبن، بەكارهێنانی چاویلكەی هەتاوی، تەنانەت لە شوێنی سێبەر و كەشی هەوریشدا، بەكارهێنانی چاویلكەی هەتاوی پان Wrap-around glasses كە رێگا لە گەیشتنی بای گەرم بە چاوەكان دەگرێت، بەكارهێنانی فرمێسكی دەستكرد Artificial tears لەكاتی وشكبوونی زۆری چاو بە رێنمایی دكتۆر، خواردنەوی بڕێكی باشی ئاو رۆژانە بەمەبەستی رێگرتن لە وشكبوونی چاو، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، چونكە هاندەرە بۆ پەیدابوونی ئاوی سپی و گرفت لە تۆڕەی چاودا.

Top