نوێترین دەركەوتنی ئەدێل لە كۆشكە نوێیەكەی

نوێترین دەركەوتنی ئەدێل لە كۆشكە نوێیەكەی

خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی و ئەستێرەی جیهانی (ئەدێل)ی تەمەن 34 ساڵ, چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كە لە وێنەیەكیدا لە نێو كۆشكە نوێیكەی دەردەكەوێت .

ئەدێل لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی نوێی بڵاوكردەوە كە تێیدا لەگەڵ (ریچ پاوڵ)ی خۆشەویستە نوێیەیكەی دەردەكەوێت, هەروەكو لە وێنەكەدا دیارە ئەوان كلیلی كۆشكەكەیان بەدەستەوەیە .

نوێترین دەركەوتنی ئەدێل لە كۆشكە نوێیەكەی

شایەنی باسە..لە ڕابردوودا ئەم كۆشكە هی ئەستێرەی دیاری ئەمریكی سیلڤستەر ستالۆن بوو, بەڵام دواجار ئەدێل كۆشكەكەی بە بڕی 58ملیۆن دۆلار كڕی,ئەم كۆشكە دەكەوێتە ناوچەی (بێڤرلی هێڵز) لە لۆس ئەنجلوس كە ناوچەیەكە زۆربەی ئەستێرەكانی هۆڵیوود و ناودارە جیهانییەكان لەوێدا دەژین .

نوێترین دەركەوتنی ئەدێل لە كۆشكە نوێیەكەی

بەپێی ڕاپۆرتێكی سكای نیوز, ئەم كۆشكە لەكاتی فرۆشتنیدا بە ڕێژەی %47 لەو نرخەی هاتە خوارەوە كە لە سەرەتادا دیاریكرابوو, لە ساڵی 2021 دەرهێنەر و براوەی خەڵاتی ئۆسكار(سيلڤستەر ستالۆن) نیازی فرۆشتنی ڕاگەیاند كە ئەوكات نرخی 110 ملیۆن دۆلاری بۆ دیاری كرابوو, بە دوای ماوەیەك لە ئۆكتۆبەری هەمان ساڵ بۆ 80 ملیۆن دۆلار دابەزی, بەڵام دواجار ئەدێل بە نرخی 58ملیۆن دۆلار كۆشكەكەی كڕی .

ئاسۆ كاكەیی

Top