رێگەكانی خۆپاراستن لە بەردی زراو

رێگەكانی خۆپاراستن لە بەردی زراو

زۆربەی بەردەكانی زراو Gall stones لە كۆلیستیرۆڵ پێكهاتوون، خۆراك رۆڵی سەرەكیی هەیە لە دروستبوونی بەردی زراودا، هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون: مەیلی خێزانی (بۆماوە)، كێشی زیاد، ونكردنی خێرای كێشی لەش، دووگیانی، بەكارهێنانی دەنكی رێگڕی لە دووگیانی. هەنگاوەكانی خۆپاراستن بریتین لە: دابەزاندنی كێش بە شێوەیەكی لەسەرخۆ، زیاد خواردنەوەی ئاو بە درێژایی رۆژ، دڵنیابوون لە دابینكردنی 1000 ملگم كالسیۆم رۆژانە بۆ ئافرەتان كە هەنگاوێكە بۆ رێگرتن لە دروستبوونی بەردی زراو، وەرگرتنی 200 ملگم ڤیتامین C بە شێوەی دەنك لەوكاتەی كە ئاستی بەرزی ئەم ڤیتامینە لە خوێندا ئەگەری تووشبوون بە بەردی زراو تا 50% كەم دەكاتەوە، كەمكردنەوەی رێژەی چەوری لە خۆراكی رۆژانەدا بۆ تەنیا 55 گرام، هەڵبژاردنی ئەو خۆراكانەی كە چەورییە تەندروستەكان لەخۆدەگرن، وەك: گوێز و باوی و ماسی سالمۆن لەگەڵ زەیتی زەیتوون كە ترشە چەوریی ئۆمیگا3 لەخۆدەگرن، كەمكردنەوەی شەكر، چونكە هاندەرە بۆ دروستبوونی بەردی زراو، زیاد وەرگرتنی ئەو خۆراكانەی كە رێژەی بەرزی ریشاڵ لەخۆدەگرن، وەكو پاقلەمەنییەكان، نیسك، پاقلەی سۆیا، برۆكۆلی، گەنمەشامی، ئاڤۆكادۆ، سێو، دانەوێڵەی تەواو، میوەی وشككراو.

 

Top