مۆتۆڕسكلیتیش دەفڕێت

مۆتۆڕسكلیتیش دەفڕێت

  بیرۆكەی دروستكردنی ئۆتۆمبیلی فڕۆك، لە قۆناغی سەركەوتندایە و زۆر كۆمپانیا لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی فڕۆك هەوڵی چڕیان داوە. هەندێك لە كۆمپانیاكان گەیشتوونەتە ئاكامی جێگای گەشبینی كە لە داهاتوودا، ترافیك و قەرەباڵغی لەسەر زەوی نامێنێ و هەر ئۆتۆمبیلە و بە هەوادا دەفڕێ..

كۆمپانیایەكی ژاپۆنی هەوڵیداوە نە تەنیا ئۆتۆمبیلی فڕۆك، بەڵكو ماتۆڕسكلیتی فڕۆكەش بەرهەم بێنێ. لەم رۆژانەدا لە یاریگایەكی تۆپێنێ لە ژاپۆن لەناكاو (هوكایدۆ نیپۆن) بە سواری ماتۆڕسكلیتی  XTurismo هاتە ناو یاریگا و هەمووانی سەرسام كرد. ماتۆڕێك كە بەسەر سەری یاریگاكەدا دەسووڕایەوە.

ماتۆڕسكلیتە فڕۆكەكە لە راستیدا درۆنێكی مەزنە، كە بەشێوەی ستوونی لە زەوی بەرز دەبێتەوە و هەر بەم شێوەیەش دەنیشێتەوە. بە خێرایی سەد كیلۆمەتر بە ئاسماندا دەفڕێت.  ماتۆڕەكە 6 پەروانەی هەیە بەهۆی مۆتۆڕێك كە بە سووتەمەنی كار دەكا دەفڕێت. ماتۆڕسكلیتەكە هەر لە بواری تاقیكردنەوە دایە، هەرچەندە هەتا ئێستا 2000 دانەی لێ بەرهەم هاتووە، بەڵام كێشەی سەرەكی ئەوەیە كە وزەی بەگەڕخەری تەنیا بۆ 40 خولەكە و پاشان دەبێت بنیشێتەوە و سەرلەنوێ وزەی تێبخرێتەوە ئەمەش كێشەیەكی گەورەیە.. هیچ دوور نییە لەداهاتوودا ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ و تەنانەت پایسكلی فڕۆكەش بەرهەم بێت.

 

Top