ئەڵبۆمی داربەڕوو بە هۆنراوەی (شێركۆ بێكەس) بڵاوبۆوە

ئەڵبۆمی داربەڕوو بە هۆنراوەی (شێركۆ بێكەس) بڵاوبۆوە

لە كارێكی نوێ و هاوبەشدا كە ژمارەیەك هونەرمەند و گۆرانیبێژی بە ئەزموون تێیدا بەشداربوون, ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(دار بەڕوو) بڵاوكرایەوە كە هۆنراوەكەی لەلایەن شاعیری گەورەی كورد (شێركۆ بێكەس) نووسراوەتەوە, هەروەها لەم كارە هونەرییەدا ژمارەیەك ئامێری موزیكی بەكار هاتووەو بەشێوەیەكی بەرنامەداڕێژراو بە شێوەی كۆرس و گروپ كار لەسەر دەنگ و ستایڵی ئەڵبۆمەكە كراوە .

ئەڵبۆمی داربەڕوو بە هۆنراوەی (شێركۆ بێكەس) بڵاوبۆوە

دار بەڕوو كە ئەڵبۆمێكی گۆرانییەو لە 5 تراكی گۆرانی پێكدێت, لەم ئەڵبۆمەدا هەریەك لە (عەلی عابدی-ڕابەر كوردستانی-ئەردەوان ڕۆستەمپوور-كیژان ئیبراهیم خەیات)تێیدا بە چڕینی گۆرانی و مەقاماتی كوردی بەشدارن, هەروەها هونەرمەندو موسیزیان (دڵزار عابدی) كاری لەسەر موزیك و ئاوازی ئەڵبۆمەكە كردووە .

لە ئێستادا ئەم بەرهەمە لە پێگەی ئەلیكترۆنی(Dangify)بڵاوبۆوتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top