سپلیتی بچووك بۆ هەموو شوێنێك
سپلیت ئامێرێك بۆ گەرما و سەرما، لە چلەی هاویندا و لە چلەی زستاندا گرنگی خۆی هەیە. سپلیتەكان هەم قەوارەیان گەورەیە و هەم كێشیان زۆرەو كارەبا و وزەیەكی زۆریشان دەوێت.
سپلیتی بچووك و كەم وزەش بەرهەمهاتوون كە بۆ هەموو شوێنێك دەگونجن، تەنانەت بۆ سەیران و گەشتكردنیش.. سپلێتی جۆری ZERO BREEZE MARK 2 یەكێكە لەو سپلیتانە.. هەڵگرتنی ئاسانە، شەحن دەبێتەوە و بە ئۆتۆمبیلیش شەحن دەكرێتەوە كەوایە بۆ گەیشت كردنیش گرنگی خۆی هەیە. هاوشێوەی سپلێتێكی ئاسایی بۆ گەرما و سەرما دەبێت. هەركاتێك بەتەواوی شەحن بێتەوە هەتا 5 كاتژمێر بەردەوام سوودی لێوەردەگیرێت. پلەی سەرمایی هەتا لە (0)وە هەتا (60) پلەی هەیە. كێشی 7.5 كیلۆنیوە.