نیللی مەقدسی: بە هونەر رووبەڕووی گرفتەكان دەبینەوە

نیللی مەقدسی:  بە هونەر رووبەڕووی گرفتەكان دەبینەوە

نیللی مەقدسی، ماوەیەكی زۆرە لە بواری هونەردا بەردەوام كار دەكات، ئەگەرچی ماوەیەكی كورت لەبەر چەند هۆكارێكی تایبەت دوور كەوتەوە، بەڵام كاتێك گەرایەوە، بە توانایەكی زیاترەوە هاتەوە نێو مەیدانی هونەر.
لە بارەی خۆشەویستیی بۆ هونەر نیللی دەڵێت: «هونەر تاكە رێگەیە كە وامان لێ دەكات رووبەڕووی گرفتەكانی ژیان بینەوە لەسەر ئاستی خێزان یان نیشتمان، موزیك خۆشترین هەست بە مرۆڤ دەبەخشێت، تەنانەت كاتێك بە بارودۆخێكی سەخت و دژواریشدا تێدەپەڕێت، ئەو تاكە دەرچەیە بۆ رزگار بوون لەو گرفتانە. هەرچەندە ئاسان نییە كە هونەرمەند بتوانێت پابەند بێت بە رەنگێكی گۆرانی و بیپارێزێت و بەردەوام بێت لە سەركەوتن، گشت ئافرەتە هونەرمەندەكان لە سەرەتای كاروانی هونەرییانەوە رووبەڕووی ئەم گرفتە دەبنەوە، بەڵام ئەگەر هونەرمەند بە ئیرادەوە كار بكات بۆگەیشتن بە ئاواتەكانی، ئەم ئاستەنگانە دەپوكێنەوە».

سەبارەت بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و رۆڵیان لە پێشخستنی هونەردا نیللی مەقدیسی دەڵێت: «لە ماوەی رابردوودا سەركەوتن لە رێگەی هۆكاری دیكەوە بووە وەك تیڤی، ڤیدیۆ و ئاهەنگەكان كە ئێستا تا راددەیەك شێوازیان گۆڕاوە، بەڵام لە ئێستادا سۆشیال میدیا رۆڵی هەیە، كە پێموایە وەك هەر شتێكی دیكە لایەنی ئەرێنی و نەرێنیی خۆی هەیە، لەوانە بەخێراییەكی زیاتر دەگاتە زۆرترین رێژەی خەڵك، لە هەمان كاتدا پێویستە تایبەتمەندیی خۆی هەبێت و لە هەموو شوێنێك نەبێت، بەڵام پێموایە بە تێپەڕبوونی كات باشتر بێت».

Top