گیمبالێكی ژیرۆك و تایبەت

گیمبالێكی ژیرۆك و تایبەت

  ئەوانەی ئەركی پێشەیی فیلم هەڵگرتنەوەو وێنەگرتن دەكەن، دەزانن ئامێری Gimbal camera یەكێكە لە ئامێرە گرنگەكان. ئەو ئامێرە بۆچی دەبێ؟ ئەگەر بە مۆبایلەكەت ماوەیەكی زۆر فیلم هەڵبگریەوە، یان وێنەبگری، پێویستە كەسێكی شارەزا ئەو ئەركە بكات، چونكە دەست دەلەرزێ، چوارچێوەكان گونجاو نین. فیلم هەڵگرتنەوە كە هەم كامێراكە لە جووڵەدابێ و هەم دیمەنەكان زۆر دژوارن، وەك رۆیشتن بە خێرایی لە دەریادا. گەیمباڵەكان مۆبایلەكانیان دەخرێتە ناو و ئۆتۆماتیكی گشت ئەو ئەركانە ئەنجام دەدەن كە كامێرەوانێكی پیشەیی ئەنجامی دەدات.

گەیمباڵی جۆری Hohem 3-Axis Smartphone زیرەكە، ئەركی فیلم هەڵگرتنەوە زۆر ئاسان دەكات. دەكرێت بۆ چالاكییەكانی وەك، سواری شەپۆلەكان، خلیسكانی ناو بەفر، ئیسكی و هەر جۆرە وەرزشێكی دیكە سوودی لێوەربگری. ئامێرەكە سێ حاڵەتی وێنەگرتنی هەیە، پانۆرامایی، كە بە كلیكێك 180 پلە وێنەدەگرێت. وێنە جوڵاوەكان بەشێوەی ئۆتۆماتیكی دەگرێت، حاڵەتی (تایم لاپس) كە لە مەودای كاتی دیاریكراودا وێنەدەگرێت. هەستەوەری زیرەك كە لەناو ئامێرەكەدایە لەگەڵ پرۆگرامەكانی تایبەت بە پەخشی راستەوخۆ، یوتیۆب، ئیسنتاگرام و تۆڕەكانی دیكە پشیتوانی دەكا.

رووناكییەكەی رێك دەكرێ و لە شەو و رۆژدا كێشە نایەتە پێش. دژە لەرزینە، لە بەرزایی و نزمایی كێشەی بۆ نایەتە پێش. هەتا 9 كاتژمێریش وزەی تەواو نابێت.

Top