شانۆگەری (گێژەن) لە فیستیڤاڵی شانۆی كوردی سەقز بەشدارە
شانۆگەری (گێژەن) دەچێتە وڵاتی ئێران و لە 17یەمین فیستیڤاڵی شانۆی كوردی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەشدار دەبێت .
ئەم شانۆگەرییە كە بەرهەمی تیپی شانۆیی (حێدە)یە لە كۆیە, بڕیارە بە دوو نمایشی شانۆیی لە 17یەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەقز بەشدار بێت .
ئەم بەرهەمە كە لەلایەن (سلاڤومێر مرۆژیك) نووسراوەتە, نووسەر و شانۆكاری كورد دكتۆر (فازل جاف) ئامادەكردن و وەرگێڕانی دەقی شانۆگەرییەكەی ئەنجامداوە, هەروەها لە سینۆگرافیای شێرزاد عەزیز و دەرهێنانی شوان حەمە سەعیدە .
لە شانۆگەری (گێژەن) ژمارەیەك ئەكتەر و شانۆكاری بە توانای تێدا بەشدارن لەوانەش(ئومێد رەزا-هونەر تاهیر-پێشەوا ناسیح-فەرمان مەحمود) .
ئاسۆ كاكەیی