لە هێرشێكدا بە چەقۆ بەلایەنی کەم 3 كەس کوژران
هێرشێکی چەقۆ لە شاری ئەلعادی ئیسرائیل لە نزیک تەلئەبیب بەلایەنی کەم سێ کوژراوی بەجێهێشت. بە وتەی بەرپرسانی فریاكەوتنی ئیسرائیلی لەو هێرشەدا چوار کەسیش بریندار بوون کە دووانیان لە بارودۆخێکی سەختدان.
تا ئێستا پۆلیس هیچ وردەکارییەکی لەسەر ناسنامەی هێرشبەرەکە و وردەکارییەکانی هێرشەکەی بڵاونەکردۆتەوە، هەرچۆنێک بێت لەڕاگەیەندراوێکدا هاتووە کە بەدوای هێرشبەرەكەدا دەگەڕێن و داوایان لە خەڵکی كردووە لەشوێنی ڕووداوەكە دووربکەونەوە.
حازم قاسم گوتەبێژی حەماس هێرشەكەی بە "ئۆپەراسیۆنێکی قارەمانانە" و "بە وەڵامێک بۆ پێکدادانەكانی مزگەوتی ئەلئەقسای" ناودەبرێت.
ئەمە شەشەمین هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە 22ی ئازاری ئەمساڵەوە كە 18 کەس لەو هێرشانەدا کوژراون.
سوپای ئیسرائیل لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا چەند ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامدا، کە 26 فەلەستینی کوژران.
گوڵان: سەردار خەلیل