ئاریاس جەوان ڤیدیۆ كلیپی (تایبەتە)ی بڵاوكردەوە

ئاریاس جەوان ڤیدیۆ كلیپی (تایبەتە)ی بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (ئاریاس جەوان) بە سوپرایزوە دەركەوت و بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە.

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئاریاس لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی بەناوی(تایبەتە) بڵاوكردەوە, كە تێكستی ئەم گۆرانییە لەلایەن ئاریاس و محەمەد شعاعی بەشێوەیەكی هاوبەش ئامادەكراوە, هەروەها ئاریاس خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە .

جگە لەم سوپرایزەی, بڕیار وایە ئاریاس جەوان لە دووەم ڕۆژی جەژن لە هۆڵی (تەلاری هونەر) شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی گۆرانی ئەنجام بدات و كچە گۆرانیبێژ (ڕۆزیتا) كە یەكەم دەركەوتنی لەگەڵ ئاریاس بوو بە دوێت, ئەویش لەگەڵیدا لەم كۆنسێرتە بە دوو بەرهەمی گۆرانی بەشدار دەبێت, لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاریاس لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژەی پێدا كە لەو كۆنسێرت بەرهەمە نوێیەكەی پشكەش بە ئامادەبووان دەكات .

هەروەها بڕیارە بۆ سێیەم ڕۆژی جەژن لە سۆران-لە هۆڵی ڕۆشنبیری سۆران كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكەن .

ئاسۆ كاكەیی

Top