هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە كوردستان تۆمار نەکراوە

هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە كوردستان تۆمار نەکراوە

 

 

 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار نەکراوە.

لەم بارەوە رابەر محمد بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری ئاماژەی بەوە كرد كە پێویستە ئەو کەسانەی ئاژەڵدارن زیاتر ئاگاداربن.

 

لە هەمان كاتدا داوای لە هاووڵاتیانی هەرێم كرد دووربن لە کڕینی ئەو گۆشتانەی کە مۆڵەتی تەندروستییان نییە.

 

شایانی باسە ماوەیەكە جۆرە نەخۆشییەکی نوێ لە ناوەڕاست و خواروی عێراق بەناوی تای خوێنبەربوونەوە بڵاوبووەتەوە، ئەم نەخۆشییە  ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتاینی كوردستان دروست کردووە، بە گوتەی سەرچاوە پزیشكییەكان هۆکاری ئەم نەخۆشییە جۆرە ڤایرۆسێکە تووشی ئاژەڵ دەبێت و بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، تا ئێستاش چەند کەسێک بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیانلەدەست داوە

 

 

Top