كەژێ هاوتا گۆرانییەك بۆ باوكی كۆچكردووی دەڵێت

كەژێ هاوتا گۆرانییەك بۆ باوكی كۆچكردووی دەڵێت

دوای كۆچی دوایی باوكی وەكو یاد و وەفایەك, كەژێ هاوتا گۆرانییەك پێشكەش بە روحی باوكی كۆچكردووی دەكات .

كچە گۆرانیبێژی كورد, (كەژێ هاوتا) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(بابە) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

ئەم گۆرانییە كە تێكست و مێلۆدییەكەی لەلایەن (كاروان عوسمان) ئامادەكراوە, دیمەنەكانی ڤیدیۆ كلیپەكە بەشێكی لە نێو ستۆدیۆ و بەشێكی لە گۆرستان و لەسەر گۆری هونەرمەندی كورد (هاوتا ئەسعەد) تۆمار كراوە, هەروەها كەژێ لەبارەی بەرهەمە نوێیەكەی دەڵێت: (ئەمە یەكەم گۆرانی منە كە تۆم لەگەڵ نیت بەڵام بۆ تۆی دەڵێم بابە گیان) .

شایەنی باسە..ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 7/4/2022 هونەرمەند و حەیرانبێژی دیاری كورد(هاوتا ئەسعەد) بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد,ئەم هونەرمەندە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لەدایكبووە, ساڵی 1983 دەستی كرد بە كاری هونەری كە ئەمەش دەستپێكێك بوو بۆ هاتنە نێو بواری هونەری موزیك و گۆرانی, (هاوتا ئەسعەد) كە دەكاتە برای گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر(زیاد ئەسعەد), خێزاندارەو خاوەنی چوار منداڵە بەناوەكانی (یوسف-محەمەد-ئەحمەد) هەروەها كچێكی بەناوی (كەژێ) كە ئەویش هونەرمەندە .

ئاسۆ كاكەیی

كەژێ هاوتا گۆرانییەك بۆ باوكی كۆچكردووی دەڵێت
Top