ناومی نهێنی مانەوەی جوانیی خۆی ئاشكرا دەكات

ناومی نهێنی مانەوەی جوانیی خۆی ئاشكرا دەكات

سەرەڕای ئەوەی تەمەنی (ناومی واتسی) خانمە ئەكتەری ئوسترالی گەیشتوەتە 53 ساڵ، بەڵام یەكێكە لەو ئەكتەرانەی بە جوانییە سرووشتییەكەی ناسراوە، كە بەرەنگاری تەمەن و پیربوون دەبێتەوە و بە نموونەی پیر نەبوون دەناسرێتەوە.

ناومی لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (Vogue Australia) باسی لە چەند لایەنێكی تایبەت بە جوانمانەوەی خۆی كرد و رایگەیاند: یەكێك لە هۆكارەكان ئەوەیە كە هەوڵ دەدات بەپێی توانا لە تیشكی خۆر دوور بكەوێتەوە و، لە كەناری دەریا زۆر بە دەگمەن خۆی دەشوات و، دەڵێت من حەز دەكەم بچمە كەناری دەریا، بەڵام نەك بۆ ئەوەی كە رۆن لە دەموچاوم بدەم بۆ ئەوەی رەش ببێت.

ناومی زیاتر دەڵێت: هەست بە ئارامییەكی زۆر دەكەم كاتێك قاچەكانم دەخەمە نێو لمی كەنارەكان و نمە بایەكی هێمنیش هەبێت، من حەز ناكەم پیر ببم، بەیانیان كە لە خەو هەڵدەستم بە هیچ شێوەیەك نامەوێت هێڵ لە دەوروبەری دەمم هەبێت، بەڵام ئەمە كارێكی حەتمییە و كەس لێی رزگار نابێت.

سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ پیری، ناومی دەڵێت: بێگومان هەندێك لوچ لە روخساردا پەیدا دەبن، بەڵام پێویستە بەژیری مامەڵەیان لەگەڵدا بكەین و بزانین پێویستە لەو حاڵەتەدا بە مروونەتەوە مامەڵە بكەین، چونكە هەندێك لە رۆژەكانمان خۆش دەبن، بێگومان هەندێكی دیكەشیان بە دڵی ئێمە نابن.

سەرچاوە: ترینداورا

Top