رەمەزان بۆ هەیفا تایبەتمەندیی خۆی هەبوو

رەمەزان بۆ هەیفا تایبەتمەندیی خۆی هەبوو

هەیفا وەهبی لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە گرنگییەكی زۆری بە جلوبەرگ دەدات، بەجۆرێك كە جوان بێت و لە هەمان كاتیشدا لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی ئەم مانگەدا گونجاو بێت، بۆ ئەم ساڵ جلوبەرگی هەیفا زیاتر بە رەنگ و دیزاینی گەنجانە بوو، بۆیە كاردانەوەیەكی زۆری هەبوو لە سۆشیال میدیا.

لە خوانێكی بەربانگدا هەیفا وێنەی خۆی بە چەند دیزاینێكی جلوبەرگی رەمەزانەوە بڵاوكردەوە، زیاتر بریتی بو لە عەبایەكی رەش لەگەڵ چەند وێنەیەك، دیزاینێكی ناسك و سەرنجڕاكێش بوو.

رەمەزان بۆ هەیفا تایبەتمەندیی خۆی هەبوو

پێشتریش چەند وێنەیەكی خۆی بە عەبایەكی عەرەبی رەنگی پرتەقاڵی بڵاوكردەوە، كە بە چەند گوڵ و باڵندەیەك نەخشێنرابوو و تایبەت بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان ئامادە كرابوو.

رەمەزان بۆ هەیفا تایبەتمەندیی خۆی هەبوو

عەبا و رەنگ و دیزاینەكەی زۆر گرنگ نەبوون بۆ جەماوەرەكەی، بەڵكو ئەوەی زیاتر سەرنجی هەوادارانی هەیفای راكێشا بوو، بریتی بوو لە نرخی عەباكە، چونكە نرخەكەی گەیشتە 1250 دۆلار، ئەمەش لای بەشێك لە جەماوەرەكەی زۆر ئاسایی بوو، چونكە گشت جلوبەرگەكەكانی هەیفا لە ئاهەنگ و بۆنەكاندا زۆر لەو نرخە گرانتر بووە و رەنگە بەو ئەندازەی وانیش نەبووبن.

سەرچاوە: لها

Top