دوای 24 ساڵ كاساندرا چی لێهاتووە

دوای 24 ساڵ كاساندرا چی لێهاتووە

زنجیرە درامای (كاساندرا) یەكەم زنجیرەی دۆبلاژكراوی مەكسیكی بوو بۆ سەر زمانی عەرەبی، دوای ئەوەی لە فەنزوێلا سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێنا، لە چەندین وڵاتی دیكەش نمایش كرا و وەرگێڕدرا بۆ سەر زمانەكانیان، لەوانە رۆمانیا، سربیا، بۆلگاریا، سووریا، ئیتاڵیا، ئەندەنوسیا و چەندین وڵاتی دیكەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا.

چیرۆكی زنجیرەكە باس لە كچێكی قەرەجی هەژار دەكات، دواتر دەبێتە یەكێك لە ئافرەتە دەوڵەمەندەكان، رووداوەكانیشی رۆمانسی بوون و ژمارەیەكی پێوانەیی لە جەماوەر تۆمار كرد.

پاڵەوانی زنجیرەكە كچێكی فەنزوێلایی بوو بە ناوی كۆرایما تۆریس، كە بە چاوە رەش و جوانەكانی سەرنجی بینەرانی راكێشا بوو و، هەر ئەوەیش یەكێك لە هۆكارەكانی سەركەوتنی بوو، بەجۆرێك ئەو كات بەهۆی كاساندراوە جلوبەرگی قەرەجەكانیش یەكێك بوو لە مۆدە باوەكانی نێو كچان.

دوای 24 ساڵ كاساندرا چی لێهاتووە

ئەم زنجیرەیە لە 150 ئەڵقە پێك دەهات، ئەمەش بۆ جەماوەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا راددەیەكی زۆر كارێكی نوێ بوو، چونكە پێشتر زۆربەی زنجیرەكان لە 30 ئەڵقە زیاتر نەبوون، بەڵام كاساندرا جیاواز بوو و توانیی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار بكات، چونكە لە 200 كەناڵی جیاجیا لە 120 وڵات نمایش كرا.

ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە ئەوەیە كە دوای 24 ساڵ هێشتا كۆرایما تۆریس جوانییەكەی خۆی لە دەست نەداوە.

سەرچاوە: نورت

Top