dat pad هەستی بینین

dat pad هەستی بینین

  لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای سەردەمدا هەر رۆژە هەواڵی بەرهەمێكی نوێ بڵاودەبێتەوە. بەشێك لەو بەرهەمە نوێیانە لە خزمەت مرۆڤە كەم بینا و نابینایاكان دانە، بۆ نموونە دەكرێ ئاماژە بە Soundscape و Narrator مایكرۆسۆفت بكرێ. جگە لە كامێراكانی جۆری OrCam كە هەموو شتێك بۆ مرۆڤە نابیناكان دەخوێنێتەوە و ئەوەی بیبینێ پێیاندەناسێنێ.

خەتی برێڵ تایبەتە بە نابینایان كە خەتەكە بەرجەستەیە و دەستی لێدەدرێ و بەهۆی دەستلێدانەوە مرۆڤە نابیناكان دەیخوێننەوە.

تەبلێتی dotpad تایبەتە بە نابینایان و خەتی برێڵی لەسەر داندراوە، نە تەنیا خەت بەڵكو وێنەكانیش بە شێوەی بەرجەستە نیشان دەدات. خۆی لە 2400 خاڵ پێكهاتووە و توانای نیشاندانی 300 كارەكتەری برێلی هەیە. خۆی تەبلێتەكە لە دوو بەش پێكهاتووە بەشی خوارەوە بۆ دەقەكان داندراوەو ئەوەی سەرەوە بۆ وێنەكان.

تەبلێتی datpad لە سیستەمی بلوتوس بۆ پەیوەندییەكان سوود وەردەگرێ. هەروەها لەگەڵ سیستەمی ئایفۆنیش دەگونجێت.

  

Top