رامی عەیاش لە كارە خێرخوازییەكانی بەردەوامە

رامی عەیاش لە كارە خێرخوازییەكانی بەردەوامە

لە ئێستادا كە بارودۆخی ئابووری لوبنان ناسەقامگیرە, وەك هاوكارییەك بۆ بەشێك لە هاوڵاتیانی لوبنان و پاڵپشتییەك لە كەرتی تەندرووستی وڵاتەكەی, هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی (رامی عەیاش) لە ڕێی ڕێكخراوە خێرخوازییەكەی بەناوی(عياش الطفولة)كە خۆی و "دالیدا"ی هاوژینی بەڕێوەی دەبەن بڕێك لە دەرمان و پێداویستیی پزیشكییان بەخشییە چەند بنكەیەكی تەندرووستی .

لەم بارەیەوە رامی عەیاش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كورتە ڤیدیۆییەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا سوپاسگوزاری ئەو كەسانە بوو كە هاوكاری بوون لەم پڕۆژە خێرخوازییە, هەروەها ئاماژەی پێدا كە دەرمانەكان لە وڵاتی میسرەوە هاوردە كراون و لە بەرنامەیاندایە كە بتوانن بڕی زیاتر هاوردە بكەن و بەسەر سەرجەم نەخۆشخانەو بنكە تەندرووستییەكانی لوبنانی دابەش بكەن .

ئاسۆ كاكەیی

رامی عەیاش لە كارە خێرخوازییەكانی بەردەوامە
رامی عەیاش لە كارە خێرخوازییەكانی بەردەوامە
Top