لەناو فڕۆكەدا تایسۆن لە كەسێك دەدات

لەناو فڕۆكەدا تایسۆن لە كەسێك دەدات

لە كاتی گەشتێكی ئامانیدا لە نێو فڕۆكەدا ئەكتەر و پاڵەوانی جیهانی (مایك تایسۆن) هێرش دەكاتە سەر سەرنشینێكی فڕۆكەكەو بە توندی لێی دەدات .

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كە لە ماڵپەڕی (tmz)بڵاوكراوەتەوە مایك تایسۆن هێرش دەكاتە سەر كەسێك كە لە كورسییەكانی پشتەوەی دانیشتووە, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە ئەم ڕووداوە لەسەر فڕۆكەی(JetBlue)ڕوویدا لە سان فرانسیسكۆ .

لەناو فڕۆكەدا تایسۆن لە كەسێك دەدات

بەم هۆیەوە بەڕێوەبەری كارەكانی مایك تایسۆن ڕایگەیاند كە ئەم گرژییە لە كاتێكدا درووستبوو كاتێك كەسەكە لە پشتەوەی مایك تایسۆن ئاوی بەسەردا دەڕژێنێت و توڕەی دەكات .

لە سەرەتادا لە كاتی ئامادەبوونیان لەسەر فڕۆكەكە كەسێك بەناوی(میلڤن تاونسێند) وەكو هەوادارێكی سەرسەختی تایسۆن گفتوگۆی لەگەڵ دەكات و خۆشحاڵ دەبێت بە تۆماركردنی چەند وێنەیەك لەگەڵ ئەم ئەستێرە جیهانییە, بەڵام  دواجار بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاوبۆوەتەوە دەردەكەوێت كە (مایك تایسۆن) هێرش دەكاتە سەری و بە توندنی چەند جارێك لێی دەدات, بەڵام لەم گرتە ڤیدیۆییە دیار نییە كە میلڤن ئاوی بەسەر مایك تایسۆن ڕژاندبێت یاخود نا, هەروەها پارێزەری میلڤن بە (tmz)ی ڕاگەیاند كە میلڤن ڕووداوی ئاو پێداكردنەكە ڕەت دەكاتەوەو دوورە لە ڕاستییەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top