به‌ناوی خودای گەورەو میهره‌بان به‌رێزان، لە سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵان
به بۆنەی یادی 28 ساڵە‌ی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرنوسەرو رۆژنامەنوسانی وکارمەندان ده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامی و پێشکەوتنتانی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.
گوڵان لە مێژووی رۆژنامەگەری کوردی‌دا رۆلێکی کاریگەر وگرنگی بینیوە، گۆڤاری گوڵان هەمووکات مینبه‌رێکی ڕاستەقینە و ئاشتیخوازی گەلەکەمان بووە بەردەوام ئه‌م گۆڤارە بە به‌رگریكردنی ده‌ستکەوته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌كاندا ڕۆڵێکی پێشەنگانەی هەیە و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری رۆژنامه‌نووسی بووە.
گۆڤاری(گوڵان) له ڕیزی پێشه‌وه‌دایه و هه‌میشه ڕاستگۆیانە کاری کردوە جێگای متمانەی خوێنەرانی بووە، خزمەتێکی بەرچاوی بەکەلتوور و ڕۆژنامەگەری کوردی کردوە، ڕۆلێکی دیاری لەهۆشیاری سیاسی و رۆشنبیری و نەتەوەیی ونیشتمانی بینیوە هەمووکات لە پێشەنگی کاری پیشەییانەدابووە
لە ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن و بەرەووپێشچوونی زیاتری کاری میدیاییتان بۆ دەخوازین هەمیشە سەربەرزبن لە خزمەت کردنی بزاڤی رۆژنامەگەری لەکوردستان و هەمیشە بەردوام بن.
لیژنەی ناوچەی رێباز