ئاپێكی مۆبایل تێستی كرۆنا دەكا

ئاپێكی مۆبایل تێستی كرۆنا دەكا

 كۆمپانیایەكی ئوسترالی ئاپێكی تایبەتی بەرهەمهێناوە كە دەكرێت بەهۆیەوە تێستی دیاریكردنی كرۆنای پێ ئەنجام بدرێ و وردبینییەكی زۆیشی هەیە. كرۆنا بە هەموو شێوەكانی وەك كۆڤید19 و دێڵتا و ئومیكرۆن.. ئاپی ResApp بەهۆی كۆخەی مرۆڤی تووشی ئەو كارە ئەنجام دەدات، گوایە شێوازی كۆخەی مرۆڤی تووش بوو بە كرۆنا جیاوازی هەیە لە كۆخەیەكی ئاسایی و پەتای وەرزی. بەهۆی ئەو ئاپەوە نە تەنیا كرۆنا دیاری دەكرێت، بەڵكو نەخۆشیەكانی وەك نەخۆشی سیەكان و رەبۆیش دیاری دەكرێت.

جگە لە لێكدانەوەی كۆخە و هەناسەدان، دەتوانێت ئەوانەی تووشی خەوزڕانیش بوونە بەهۆی ئەو ئاپەوە دیاری بكرێت. بەكارهێنانی ئاپەكە زۆر ئاسانە، لەو تاقیكردنەوانەی لەسەر ئاپەكە كراوە دەركەوتووە، وردبینی ئاپەكە زۆر لەو ئامێرانەی كە لە ماڵەوە بۆ تێستی كرۆنا دەكرێن زیاترە..

Top