هەڵەكەی (سمێس) گران لەسەری دەوەستێت

هەڵەكەی (سمێس) گران لەسەری دەوەستێت

دوای ئەوەی لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاردا، ئەكتەری ئەمریكی وێل سمیس زللەیەكی لە پێشكەشكاری ئاهەنگەكەدا، ئەكادیمیای ئۆسكار بڕیاریدا بۆ ماوەی دە ساڵی داهاتوودا ڕێگا بە سمێس نەدرێت بەشداریی هیچ كام لە ئاهەنگەكانیدا بكات.
ئەنجومەنی كارگێڕیی ئەكادیمیای هونەر و زانستەكانی سینەما (ئۆسكار) لەم بارەوە بڕیاری دا، بۆ ماوەی (دە) ساڵ ڕێگە بە وێل سمێس نادات بەشداریی لە هیچ چالاكییەكییەكدا بكات، چ بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ، یان بە ئۆنەلاین بێت.
ئەكادیمیای ناوبراو داواكاریی دەستلەكاركێشانەوەی وێل سمێسی قبوڵ كرد، بەڵام خەلاتی ئۆسكاری لێ نەسەندەوە، كە بۆ ئەم ساڵ بە دەستی هێنا بوو، لە بەرامبەر لێسەندنەوەی ڕۆڵبینینی لە فیلمی (كینگ ڕیتچارد) .
لە میانەی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاردا، سمێس چووە سەر سەكۆی ئاهەنگەكە و زللەیەكی لە كریس ڕۆكی پێشكەشكاری ئاهەنگەكە دا، ئەمەش دوای ئەوە هات كە كریس ڕۆك بە گاڵتەجاڕییەوە باسی لە ڕووتانەوەی قژی هاوسەری سمێس كرد.
ئەم زللەیە قسەوباسێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە میدیاكان و سۆشال میدیا بەشێوەیەكی گشتی، بەڵام هاوسەری سمێس كە خۆیشی ئەكتەرە، بێدەنگی هەڵبژارد.
دواتر سمێس لە بەیاننامەیەكدا داوای لێبووردنی كرد و ڕایگەیاند كە هەڵەیەكی گەورەی كردووە، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە كە نەیتوانی بەرگەی گاڵتەكردن بە هاوسەرەكەی بگرێت.
سەرچاوە: سكای نیوز

Top