هونەرمەند (قادری سەیاحی) كۆچی دوایی كرد

هونەرمەند (قادری سەیاحی) كۆچی دوایی كرد

شەوی ڕابردوو هونەرمەند و ژەنیاری دیاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان (قادری سەیاحی) لە تەمەنی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

بەپێی چەند سەرچاوەیەك بڵاوبۆوتەوە كە ئەم هونەرمەندە بە جەڵتەی دڵ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كردووە .

قادری سەیاحی لە ساڵی 1943 لە مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە, ئەو وەكو ژەنیار و ئاوادانەر و گۆرانیبێژ كاری كردووەو توانی لە تەمەنی هونەرییدا ژمارەیەك گۆرانی جوان بەرهەم بهێنێت كە دیارترینیان بریتییە لە گۆرانی(تۆی قسەی عیشقم-گوڵی مەهابادی) .

هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی كۆچی دوایی (قادری سەیاحی) ژمارەیەك هونەرمەندو گۆرانیبێژ بۆ لەدەستدانی ئەم هونەرمەندە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەو بەرهەمەكانی هاوخەمی خۆیان دەربڕی, لەوانەش موزیكژەن (سەید ئەحمەد رەواندوزی) و هونەرمەند(ماهر ئەمین) و (گۆران ساڵح) و (فوئاد پێشەوا) و ژمارەیكی زۆری هونەردۆست و گۆرانیبێژی كورد .

ئاسۆ كاكەیی

Top