لەیلا فەریقی بە كۆنسێرتێكی گۆرانی دەگەڕێتەوە

لەیلا فەریقی بە كۆنسێرتێكی گۆرانی دەگەڕێتەوە

دوای دابڕانێكی زۆر و دووركەوتنەوەی لە كاری هونەری, خانمە گۆرانیبێژی دیاری كورد(لەیلا فەریقی) لە نوێترین دەركەوتنیدا لەگەڵ ئاوازدانەر(هەڵكەوت زاهیر) باس لە كارێكی نوێی هونەری دەكەن .

هەڵكەوت زاهیر كورتە ڤیدیۆیەكی نوێی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە كە تێیدا لە نێو ستۆدیۆكەی لەگەڵ خاتوو (لەیلا فەریقی) دەردەكەوێت و باس لە كارێكی نوێی هونەری دەكەن, هەروەها لەیلا فەریقی بە هەوادارانی ڕاگەیاند كە لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەن بۆ كۆنسێرتێكی گۆرانی كە بڕیارە ساڵی داهاتوو ساز بكرێت .

شایەنی باسە..لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەڵكەوت زاهیر بووە میوانی پڕۆگرامی (وەك خۆی) كە ڕاگەیەندكار (هۆگر سلیڤانی)پێشكەشكاری پڕۆگرامەكە بوو, لەو دیدارەدا هەڵكەوت زاهیر باس لە بەهرەو دەنگ و هونەری (لەیلا فەریقی) دەكات و دەڵێ: ئەگەر عەرەب شازای بە (ئوم كەلسوم) و (نەجات سەغیرە) دەكات, ئێمەی كوردیش دەبێت شانازی بە هونەرمەند لەیلا فەریقی بكەین, هەروەها هەڵكەوت زاهیر بەردەوام دەبێت و لە بەشێكی دیكەی قەسەكانی دەڵێت: لەلای من یەكەمە..دەنگی یەكەمە لە كورد..هەرگیز دووبارەبوونەوەی ئەو هونەرمەندە نییەو ناشبێت وە لە داهاتووشدا نایەت .

ئاسۆ كاكەیی

Top