قفڵی زیرەكی هواوی بەبێ كلیل

قفڵی زیرەكی هواوی بەبێ كلیل

 كۆمپانیای هواوی بەم دواییانە نوێترین بەرهەمی تەكنەلۆژی خۆی بڵاوكردەوە. قفڵێكی زیرەك و كارامە. قفێڵك بۆ كردنەوەی پێوستی بە هیچ كلیلێك نییە.

قفڵە زیرەكەكە لەبواری ئەمنییەتییەوە زۆر بەهێزە. وێنەی رووخسارەكان دەناسێتەوە و بەناسینەوەی روخسارەكان دەكرێتەوە ئەگەر پێشووتر ئیزنیان پێدابێ.

قفڵی زیرەكی smart door lock pro پاش ئەوەی بەكارهێنەر لەبەر دەرگا راوەستا دەستبەجێ دەكرێتەوە. هواوی رایدەگەیەنێ كە كەسانی دیكە كە نیازیان هەبێ دەرگا بكەنەوە بە ملیۆن ساڵیش پێیان ناكرێتەوە، مەگەر بیشكێنن، ئەوكاتیش كە دەستكاری بكرێت بەكارهێنەری قفڵەكە ئاگادار دەكاتەوە. لە پشتەوەی قفڵەكە شاشەیەك هەیە كە روخساری ئەوانەی لە پشت دەرگان نیشان دەدا. قفڵەكە بە چەند شێوازێك دەكرتێەوە. بە پەنجە مۆر، مۆبایل، كاتژمێری زیرەك، پاسۆرد، كارتی تایبەت و تەنانەت كلیلیش. زۆریش پێویستی بەكارەبا نییە. یەكجار شەحنكردنەوە هەتا 6 مانگ هیچ وزەیەكی ناوێت.

Top