شنیار بەرهەمێكی هونەرمەند (بیژەن كامكار) دەڵێتەوە

شنیار بەرهەمێكی هونەرمەند (بیژەن كامكار) دەڵێتەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد (شنیار نەجیب) بەرهەمێكی هونەرمەند بیژەن كامكار دەڵێتەوە .

شنیار لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی بە شێوەی دەنگ بڵڵاوكردەوە كە بریتییە لە گۆرانییەكی هونەرمەند و ئاوازدانەر (بیژەن كامكار) بەناوی(هەی بێنن بێنن) .

شنیار نەجیب لە دایكبووی ساڵی 1997ی شاری سلمانییە, دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە لە بەشی میوزیك, شنیار كە خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, لە 14ی ئاداری ئەمساڵ وێنەیەكی خۆی و هاوسەرەكەی لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە, كە تێیدا لەگەڵ گۆرانیبێژ (ئاریاس جەوان) لە نێو ستۆدیۆ بوون بۆ بەرهەمهێنانی كارێكی نوێ .

ئاسۆ كاكەیی

شنیار بەرهەمێكی هونەرمەند (بیژەن كامكار) دەڵێتەوە
Top