درۆنێك بــە رەشەبا و رێژنەبارانیش تێكناچێت

درۆنێك بــە رەشەبا و رێژنەبارانیش تێكناچێت

  درۆن یان بەواتایەكی دیكە كوادكۆپتەر، بەراستی كارئاسانی لە زۆر بواردا كردووە، لە بواری فیلم هەڵگرتنەوە و سینەما و تیڤیدا گەورەترین رۆڵی بینیوە. لە بەرزاییەكی زۆرەوە وێنەی گرتووە كە پێشووتر دەبا بە كۆپتەری تایبەت گیرابا. كێشەیەكی درۆنەكان ئەوە بووە كە لە ئاست بای بەهێزو رێژنە باراندا خۆراگر نین. كۆمپانیای DJI كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەم هێنی درۆنە، درۆنێكی بەرهەم هێناوە بەناوی DJI M30 كە توانای هەیە لە ئاست با و بارانی زۆر بەهێزیشدا خۆراگر بێ و كێشەی بۆ نەیەتە پێش.

درۆنی ناوبراو لە ئاست گەرما و سەرمای زۆر بەهێزیش خۆراگرە، بۆ نموونە دەتوانێت لە سەرمای 20 پلە ژێر سفر و 50 پلە سەرووی سفر خۆراگربێ و بێ كێشە بێ. بە داگرتنی دوگمەیەك كۆدەكرێتەوە.

درۆنەكە دەتوانێت بۆ ماوەی 41 خولەك بەئاسماندا بفڕێت. بە ماوەیەكی زۆر كەمیش شەحن دەبێتەوە. داكی درۆنەكە  پشتیوانی  لە وێستگەی كەشناسی ناوخۆی، كامێرای چاودێرین ئالیارەكان دەكات. بەمەودای 7 كیلۆمەتر هەڵدەفڕێت.  كامێراكەی 48 میگاپیسكلە. زوومی ئیپتیكالی 5 هەتا 16 بەرابەرە و زووم دیجیتالی 200 بەرابەرە. كامێرایەكی دیكەی 12 میگاپیكسلی تێدایە كە بە كوالیتی 4K فیلم هەڵدەگرێتەوە. مەوداناسی لەیزەری هەیە دەتوانێت لە مەودای 1200 مەتر تەنەكان دەستنیشان بكا.

Top