بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە زیمبابۆی بەلایەنی کەمەوە 35 کەس گیانیان لە دەستدا.

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە زیمبابۆی بەلایەنی کەمەوە 35 کەس گیانیان لە دەستدا.

 

 

پاسێک لە زیمبابۆی وەرگەڕا 35 کەس بوونە قوربانی

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵو : بە هۆی وەرگەڕانی پاسێكی  هەڵگری ئەندامانی کڵێسا لە شوێنێكی بەرز لە زیمبابۆی، بەلایەنی کەم 35 کەس گیانیان لە دەستدا.

بە وتەی پۆلیس: پاسەکە 106 سەرنشینی هەڵگرتبوو، بەرەو پەرستگای مبونگۆ لە شارۆچکەی بیکیتای دەچوو.

هەروەها لە ڕووداوەكە 71 کەس برینداربوون کە 13 کەسیان لە دۆخێكی مەترسیداردان و لە ژێر چاودێریی چڕدان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top