ئایا گرێبەستەكەی رامز جەلال هەڵوەشایەوە..كەناڵی mbc ڕوونكردنەوە دەدات

ئایا گرێبەستەكەی رامز جەلال هەڵوەشایەوە..كەناڵی mbc ڕوونكردنەوە دەدات

لەم چەند ڕۆژەدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە هۆی كەمی بینەری پڕۆگرامی تەلەفزیۆنی (رامز موڤی ستار) دەنگۆی وەستاندنی پڕۆگرامەكە بڵاوبوویەوەو گوایە كەناڵی mbc گرێبەستی لەگەڵ (رامز حەلال)ی ئەكتەری میسری و پێشكەشكاری پڕۆگرامەكە هەڵوەشاندۆوتەوە .

بەڵام دواجار كەناڵی mbc لەبارەی ئەم پڕۆژە تەلەفزیۆنییە هاتە دەنگ و ئاماژەیان پێدا كە هێشتا پەیوەندییان لەگەڵ (رامز جەلال) ماوەو لە كارە تەلەفزیۆنییەكە بەردەوامن, پێچەوانەی ئەوەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باسكراوە, كەناڵەكە ئاماژەی پێدا كە بەرنامەكی سەركەوتووە و بینەرێكی زۆری هەیە.

ئەكتەری میسری رامز جەلال كە پێشكەشكاری ئەم پرۆگرامەیە, هەموو ساڵێك بە شێوەیەك و بە ناونیشانێكی تایبەتی پڕۆگرامەكەی, ئەكتەر و ناودارەكان تووشی ترس و دڵەڕاوكێ دەكات, بۆ ئەمساڵ ناونیشانی (رامز موڤی ستار) دیاریكراوە, كە لە عەرەبستانی سعودیە بانگهێشتی كەسایەتییەكان دەكات تاوەكو بەشداری لە كارێكی سینەمایدا بكەن كە ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (جان كلود ڤاندام) تێیدا بەشدارە, بەڵام دواجار (رامز جەلال) بە ماسكێك بێ ئەوەی بیناسنەوە بەشداربووانی پرۆگرامەكەی دەترسێنێ و تووشی شۆكیان دەكات .

لە چەند ساڵی ڕابردوو بە هەمان شێوە ئەم بەرنامەیە ڕەخنەی زۆری ئاراستە كراو چەندین ئەكتەر و گۆرانیبێژ دژی وەستانەوەو داوایان كرد كە چیتر ئەم پڕۆگرامە تەلەفزیۆنییە بەردەوام نەبێت, لەگەڵ ئەم دژایەتییەش هەندێك وەهای بۆ دەچن كە ئەم پڕۆگرامە شۆك و ترسی تێدا نییەو تەنها نواندنە, بەشێوەیەك كە پێشوەختە ڕێككەوتن لە نێوان پێشكەشكار و بەشداربووانی پڕۆگرامەكە هەیە .

ئاسۆ كاكەیی

Top