ئەو گۆرانییەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەیە

ئەو گۆرانییەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەیە

ڕۆژانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێك ڤیدیۆی كۆمێدی و ئاسایی دەكەوێتە بەرچاو كە گۆرانی و موزیكی خراوەتە سەر, كە هەندێك لەو دەنگانە لەم سەردەمە درووستكراون و نوێن, وە هەندێكی دیكەشیان لە گۆرانییە كۆنەكان وەرگیراون .

ئیڤان پۆڵكا.. ناوی گۆرانییەكە كە بە چەندین شێوەو زمان گوتراوەتەوە, ئەم گۆرانییە بە زمانی فینلەندی تۆماركراوەو گۆرانییەكی میللی وڵاتی فینلەندایە, هەروەها تێكستەكەی لەلایەن (ئینۆ كیتۆنن) ساڵی 1928 نووسراوەتەوە .

تێكستی ئەم گۆرانییە لەسەر نۆتەكان و موزیكی پۆلكا ئامادەكراوە, هەروەها ئەم گۆرانییە بە زمانی (ساڤۆنی) نووسراوەتەوە كە ئەمەش زمانێكە لە ناوچەكانی ساڤۆنیا و ڕۆژهەڵاتی وڵاتی فینلەندا قسەی پێ دەكرێت, هەروەها ئاوازی ئەم گۆرانییە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 18ی زایینی و ناوچەی ڤیپوری .

لە ئێستادا ئەم گۆرانییە بەرهەمێكی دیاری وڵاتی فینلەندایەو لە سەرانسەری جیهان ناوبانگی هەیە, لە ساڵی 1937 ئەم گۆرانییە لەلایەن (ماتی یورڤا) بەرهەم هات و خەڵكانێكی زۆر گوێیان لە بەرهەمەكە دەگرت, بەڵام لە ساڵانی حەفتاكان و هەشتاكان ئەم گۆرانییە لە نێو بەرهەمە نوێكانی ئەو سەردەمە وون بوو, تا ساڵی 1995 كە دووبارە گۆرانییەكە كەوتە نێو كۆمەڵگای فينلەندی, ئەمەش لە كاتێكدا كە لە لایەن گروپی موزیكی (Loituma)  بە چەند گۆڕانكارییەك و ستایڵێكی سەردەمییانە گوترایەوەو بەرهەمەكە بە زیندوویی مایەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top