بارسا هێرشبه‌رێكى پرتوگالی ده‌گوازێته‌وه‌

بارسا هێرشبه‌رێكى پرتوگالی ده‌گوازێته‌وه‌

بارسا هێرشبه‌رێكى پرتوگالی ده‌گوازێته‌وه‌
رۆژله‌ داى رۆژ نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ كۆتایی هاتنى خولى ئیسپانی و یانه‌ى بارساش له‌ ئێستادا له‌ بارودۆخێكى باشدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ درێژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانى بدات له‌ داهاتوو پێویستى به‌ چه‌ند یاریزانێك ده‌بێت، رۆژنامه‌ى سپۆرتى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا ئێستا ناوى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان هالاند و لیڤاندۆڤسكی و داروین و محه‌مه‌د سه‌لاحی میسری له‌ مێزی گفتوگۆییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هێرشبه‌رانه‌ بێه‌ كاتالۆنیا، ئه‌م ناوانه‌ هه‌مووى له‌لایه‌ن لاپۆرتاى سه‌رۆكى یانه‌ى بارسا گوتراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌یان، له‌ ئێستادا سه‌رۆكى یانه‌كه‌ كار بۆ گواستنه‌وه‌ى جواو فیلیكسی یاریزانى یانه‌ى ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال ده‌كات بۆ هاتنى بۆ كامپ نو، رۆژنامه‌ى سپۆرت ئه‌مِرۆ وه‌كو هه‌والێى چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌ شوێنكى باوه‌ڕ پێكراوه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌ میندیزی به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌م یاریزانه‌ پرتوگالیه‌ هه‌وڵه‌كانى چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وىه‌ به‌ زووترین كات ئه‌م یاریزانه‌ بگاته‌ كامپ نو.
كارزان كانه‌بی

Top