ئەمبیر بەرگەی توندوتیژی ناگرێت

ئەمبیر بەرگەی توندوتیژی ناگرێت

خانمە ئەكتەری ناسراوی هۆڵیۆد (ئەمبیر هارد) بەشدارییەكی كارای لە هەڵمەتی جیهانیی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان كرد و، ئەم بۆنەیەی بە دەرفەتێكی باش زانی بۆ ئەوەی وەك قوربانییەكی ڕاستەوخۆی توندتیژی خێزانی، باسی ئەزموونی تاڵی خۆی لەم بوارەدا بكات.

ئەمبیر لەم بارەیەوە دەڵێت: بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان خۆی لە خۆیدا جۆرێكە لە سەرشۆڕی و ئیهانە، چونكە زۆر لە ئافرەتان دوچاری ئەم كارە قێزەوەنە دەبنەوە، بەڵام كاتێك لە ماڵی خۆتدا ڕوودەدات، لە پەنا دەرگا داخراوەكان و لەلایەن كەسێكەوە كە تۆ زۆرت خۆشدەوێت، ئەمە كارێكی ئاسان نییە و زەحمەتە بەرگەی بگیرێت، من وەك ئافرەتێك ئەم ئەزموونە تاڵەم بینیوە، بۆیە بە دەرفەتی دەزانم بە بیر ئافرەتانی بخەمەوە كە ناكرێ بارودۆخەكە بەم شێوەیە بهێڵرێتەوە، ناكرێت ئافرەتێك بە تەنیا ڕووبەرووی ببێـتەوە، چونكە تەنیا تۆ ئەم ئەزموونە تاڵەت نەبینیوە و، ئێمە هەموومان پێكەوە دەتوانین ئەو بارودۆخە بگۆڕین».
ئەمبیر كە لە جۆنی دیبی هاوسەری جیابووە و توانی لە پرۆسەی تەڵاقدانیدا بڕی حەوت ملیۆن دۆلار بباتەوە، گشت پارەكەی پێشكەش بە ڕێكخراوە خێرخوازییەكانی یارمەتیدانی ئافرەت و منداڵان كرد، ڕووی لە ئافرەتان كرد و گوتی: «قسە بكە، دەنگت بەرز بكەرەوە، چونكە دەنگی تۆ بەهێزە، ئێمە ناتوانین چیتر بێدەنگی قبوڵ بكەین».

سەرچاوە گۆلولی

Top