كەژێ و خانەوادەكەی ماڵئاوایی لە باوكیان دەكەن

كەژێ و خانەوادەكەی ماڵئاوایی لە باوكیان دەكەن

كچە گۆرانیبێژی كورد(كەژێ هاوتا ئەسعەد) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی خێزانی بڵاوكردەوە كە تێیدا لەگەڵ خانەوادەكەی ماڵئاوایی لە باوكیان دەكەن .

بڵاوكردنەوەی ئەم وێنە خێزانییە لە كاتێكدایە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەر لە دوای كۆچی دوایی باوكی, كەژێ لە ئەنستگرام وێنەیەكی (هاوتا ئەسعەد)ی باوكی بڵاوكردەوە كە لەسەر ئەو بڵاوكراوەیە نووسیوبووی(بەبێ تۆ هیچ شتێك وەك جاران نییە,من زۆر هەوڵ دەدەم بگەڕێمەوە بۆ ژیانی ئاساییم بەڵام بەبێ تۆ زۆر قورس دیارە .

كەژێ و خانەوادەكەی ماڵئاوایی لە باوكیان دەكەن
كەژێ و خانەوادەكەی ماڵئاوایی لە باوكیان دەكەن

شایەنی باسە.. ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 7/4/2022 هونەرمەند و حەیرانبێژی كورد (هاوتا ئەسعەد) لە شوێنی حەوانەوەی خۆی باری تەندرووستی تێكچوو كە بەهۆیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فێركاری شەقڵاوە, بەڵام دواجار كۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە ڕاگەیەندرا,هەر لە هەمان ڕۆژ بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك گۆرانیبێژو كەسایەتی هونەریی لە شاری هەولێر تەرمی (هاوتا ئەسعەد) بەخاك سپێردرا .

ئاسۆ كاكەیی

كەژێ و خانەوادەكەی ماڵئاوایی لە باوكیان دەكەن
Top