ئالین: خۆشەویستیی هونەرمەند بۆ هونەر و وڵاتەكەی هاندەری بەردەوامبوونیەتی

ئالین: خۆشەویستیی هونەرمەند بۆ هونەر و وڵاتەكەی هاندەری بەردەوامبوونیەتی

خانمە هونەرمەندی ڕۆژئاوای كوردستان ئالین ڕایگەیاند: «خەباتی هونەرمەندانی كورد هەمیشە بەشێك بووە لە خەباتی میللەتی كورد دژی داگیركەران و ئەوانەی، بە درێژایی مێژووی خوێناوی میللەتەكەمان هەوڵیان داوە بە هەموو شێوەیەك كولتوور و زمانی كورد بسڕنەوە و، لەو ڕێگەیەوەش هەوڵی نەمانی كورد بدەن، بەڵام ڕۆڵەكانی كورد ڕووبەڕوویان بوونەوە و توانییان ئەم كولتوور و زمانە بپارێزن و، لەم ڕووەشەوە ڕۆڵی هونەرمەندان دیار و بەرچاوە».

هەر لەم بارەیەوە و لە لێدوانێكدا ئالین ڕایگەیاند: خۆشەویستیی هونەرمەند بۆ هونەر و وڵاتەكەی، گەورەترین هاندەری بەردەوامبوونیەتی لە هونەر و كاركردنی بەردەوام بۆ پێشكەشكردنی كاری جوان بە جەماوەرەكەی و، خزمەتگەیاندن بە كوردستان لە ڕێگای هونەرەوە، بەتایبەتی لەو قۆناغە مێژووییەی ئێستا كە میللەتی كورد پێیدا تێپەڕ دەبێت و، ئەو پیلانە هەمە لایەنانەی كە دژی گەیشتن بە ئاواتەكان لەلایەن دوژمنانەوە دەدرێن، دیارە هونەر و هونەرمەندانی كورد ڕۆڵێكی سەرەكییان هەبووە لە دەوڵەمەندكردنی كولتووری كوردستان و پاراستنی ناسنامە و زمانی میللەتی كورد، چونكە دوژمنان بەر لەوەی خاكمان داگیر بكەن، هەوڵیان داوە زمان و كولتوورەكەی لە ناو ببەن و بیشێوێنن، بۆیە پێویستە لەسەر ئێمەی نەوەی ئێستای هونەرمەندان، كە درێژەپێدەری خەباتی هونەرمەندانی پێش خۆمان بین و، ڕێگە نەدەین دوژمنان بە مەرامی خۆیان بگەن».

Top