كۆمپیوتەرێكی بچووك بەقەد ماوسێك

كۆمپیوتەرێكی بچووك بەقەد ماوسێك

كاتێك مۆبایلە زیرەكەكان بەرهەم هاتن، ئەو بیرۆكەیە دروست بوو كە مۆبایل شوێنی كۆمپیوتەر دەگرێتەوە، بەڵام لەم سەردەمەدا پێدەچێت ئەم شتە پێچەوانە بێت و كۆمپیوتەر شوێنی مۆبایل بگرێتەوە. بۆ سەلماندنی ئەم بۆچوونە بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەری Computer W100D لەلایەن كۆمپانیای ZTEەوە كە لە مۆبایلێك بچووكترە و كێشی كەمترە. كۆمپیوتەرەكە بەقد ماوسێكی كۆمپیوتەر دەبێت و لە گیرفان دەخرێت. كێشی تەنیا 55 گرامە. لەسەر سیستەمی هەورگەیە واتە لەبری ئەوەی داتاگەیەكی لەسەر بێت پرۆگرامەكانی لە ئینتەرنێت وەردەگرێت و فایلەكانیش دادەبەزێنە سەر هەژمارێكی تایبەت و لە ئینتەرنێتدا و بەشێوەی هەورگە رادەگیرێن. بەهۆی ئەوەی تازە بەرهەم هاتووە و نەكەوتۆتە بازاڕەوە زانیارییەكی ئەوتۆ لەسەر پارچەكانی نییە.

 

Top