نوێترین دەركەوتنی جنێفەر لۆپێز بەبێ مەیكئەپ

نوێترین دەركەوتنی جنێفەر لۆپێز بەبێ مەیكئەپ

هەندێ جار دەركەوتنی ئەستێرە جیهانییەكان بە شێوەیەك دەبێت كە ڕەنگە ناسینەوەیان مەحاڵ بێت, وە هەندێ جاریش بە ستایڵێكی هێندە جیاواز دەردەكەون كە سەرنجی ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان بۆ لای خۆیان ڕادەكێشن .

بەڵام ئەمجارە پێچەوانەی ئەو هونەرمەندانە, خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی (جنێفەر لۆپێز) بە شێوە شێوەیەك دەردەكەوێت كە هیچ ڕێژەیەكی مەیكئەپ لە ڕووخساری نابینرێت .

نوێترین دەركەوتنی جنێفەر لۆپێز بەبێ مەیكئەپ

خانمە گۆرانیبێژ و ئەكتەری دیاری هۆڵیوود(جنێفەر لۆپێز)ی تەمەن 52 ساڵ, لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا بە بێ مەیكئەپ دەردەكەوێت, هەروەها جەیلۆ باس لە كوالیتی و كاریگەری بڕاندەكەی دەكات بەناوی (JLO BEAUTY) كە زنجیرەیەكەو چەند جۆرێك مەیكئەپ لەخۆ دەگرێت .

بەڵام ئەمە یەكەمجار و دوایین جار نییە كە (جنێفەر لۆپیز) بەبێ مەیكئەپ دەربكەوێت, هەفتەی ڕابردوو بە هەمان شێوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە باسی لە بەكارهێنانی بڕاندە تایبەتەكەی خۆی دەكرد .

ئاسۆ كاكەیی

Top