سەرۆکی نوێی سربیا: پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ڕووسیا دەپارێزین

سەرۆکی نوێی سربیا: پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ڕووسیا دەپارێزین

 

ئەلێکساندر ووچیچ سەرۆکی سربیا، پاش بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند: كە وڵاتەکەی بە بێلایەنی دەمێنێتەوە و پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ ڕووسیادا دەپارێزێت.

ئەلێکساندر ووچیچ ڕۆژی (دووشەممە) ڕایگەیاند: کە سربیا لە پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانێتییە سەربازییەکانی وەك وڵاتێکی بەبێلایەن دەمێنێتەوە.

بە پێی هەواڵی ئەلمیادین، سربیا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو، کە ڕۆژئاوا بە کردەوەکانی یارمەتی پێکهێنانی سیستەمێکی نوێی جیهانی دەدات و دەڵێت: سەرەڕای فشاری سیاسیی دەرەکی هەرگیز بڕیارەکەی ناگۆڕێت بۆ ڕەتکردنەوەی پشتگیری لە سزاکانی دژ بە ڕووسیا .

دەوترێت: لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ڕۆژی یەکشەممەدا ئەلێکساندر ووچیچ، لەسەدا 60ی دەنگدانی جەماوەری بەدەست هێنا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top