ئەزموون خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «مۆنس»ی بەلژیكای بەدەست هێنا

ئەزموون خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «مۆنس»ی بەلژیكای بەدەست هێنا

فیلمی سینەمایی «ئەزموون» The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماكاری كورد «شەوكەت ئەمین كوركی»، لە بەشی «پێشبڕكێی نێودەوڵەتی» سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «مۆنس» Mons لە شاری مۆنس لە وڵاتی بەلژیكا نمایشكرا و، لەلایەن بینەران و ڕخنەگرانی سینەماییەوە بە گەرمی پێشوازیی لێكرا و، لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرییەوە خەڵاتی تایبەتی پێ بەخشرا.

ئەزموون خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «مۆنس»ی بەلژیكای بەدەست هێنا

سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «مۆنس» بە نمایشی كۆمەڵێك فیلم لە سینەماكارانی وڵاتانی جیهان و، لە بەشە جۆراوجۆرەكانی پێشبڕكێ و دەرەوەی پێشبڕكێی لەوانە: بەشی «پێشبڕكێی نێودەوڵەتی»، بەشی «پێشبڕكێی سینەمای ئەورووپا»، بەشی پێشبڕكێی «خەڵاتی بینەران»، بەشی پێشبڕكێی «كورتە فیلمی بەلژیكا»، لێژنەی دادوەرانی بەشی «پێشبڕكێی 400 زەربە»، بەشی «یەكەمین نمایشی بەلژیكا»، بەشی «فیلمە بڵندە سینەماییەكان»، بەشی «عاشقانی فیلم»، بەشی «مێژووی سینەما»، بەشی «سینەمای بەلژیكا»، بەشی «كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكان»، بەشی «سیمینارە سینەماییەكان»، بەشی پسپۆڕانەی «ڤۆركشۆپی فێركاری»، لە ڕۆژانی 11 تا 19ی مارسی ئەمساڵ لە شاری مۆنس لە وڵاتی بەلژیكا بەڕێوەچوو.

Top