لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاوین هەڵمەتی "سپلێتی شێرانە و ئینڤێرتەر" لە عێراق دەستپێکرا

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاوین هەڵمەتی

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کەشوهەوای گەرم و هاوین، سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتی فێنککەرەوەی" سپلێتی شێرانە ، و ئینڤێرتەر" ی لە بازاڕی عێراق بە ئۆفەری سەرنجڕاکێش و نایابەوە ڕاگەیاند.
سامسۆنگ ئەم هەڵمەتەی دەستپێکرد لە پەرۆشی بۆ دابینکردنی باشترین بەرهەم و نوێترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ کڕیارەکانی، لەگەڵ گرنگیدانی زۆری بە بازاڕی عێراقی. بۆیە سامسۆنگ جەختی کردەوە لە دابین کردنی فێنککەرەوەکان لە جۆری "سپلێتی شێرانە و ئینڤێرتەر" لەگەڵ نزیکبوونەوەی کەشوهەوای گەرم.
فێنککەرەوە شێرانە بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی عێراق دروستکراوە و تەکنەلۆژیای سەردەمیانەی تێدایە بە توانای زۆر بەرز. کە هەروەها شانازی پیشەسازی کۆریە کە پێشکەشی خەڵکی عێراق دەکرێت. فێنککەرەوەی شێرانە بە تایبەتی دروستکراوە بۆ بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرز. و بە هۆی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی تیایدا وا دەکات ئەم ئامێرە بە ئاسانی ڕووبەڕووی گەرمای بەرزی هاوین بێتەوە، چونکە بەردەوام بە شێوەیەکی کارا کار دەکات تەنانەت لە پلەی گەرمای بەرزیشدا، ئەمەش بەهۆی قەبارەی یەکەی دەرەکییەوە کە 33٪ لە جۆرەکانی تر گەورەترە.
کۆمپرێسەری ساردکەرەوەی شێرانە گەرەنتییەکی 5 ساڵی هەیە! چڕکەرەوەی +DuraFin بە مادەی دژە ژەنگ دروستکراوە بۆ پاراستنی لە ژەنگ هەڵهێنان، تا یارمەتی بدات بۆ بەردەوام مانەوەی ئاڵوگۆڕی گەرمی بە کارایی تەواو. لە تاقیکردنەوەیەکدا بە بەکارهێنانی سپڕای خوێی (SST) بۆ ماوەی 480 کاتژمێر بەرگرییەکی بەرچاوی سەلماندووە دژی ژەنگ.
دۆخی "خەوی ئارام" بە شێوەیەکی خۆکاری کۆنترۆڵی پلەی گەرمی فێنککەرەوەی شێرانە دەکات و ڕێکی دەخات بۆ دەستەبەرکردنی دۆخێکی نموونەیی بۆ هەموو قۆناغێکی خەوەکەت. و بە فلتەری کارایی بەرزی HD، هەوایەکی پاکترت بۆ دابین دەکات، کە ئەم فلتەرە دەست بەسەر ئەو خۆڵ و تەپوتۆزە دەگرێت کە هەستیاری دروستدەکات و لە هەوادا هەیە.
فێنککەرەوەی شێرانە دەتوانێت هەموو ژوورەکە بە شێوەیەکی کارا و خێرا سارد بکاتەوە، لە دۆخی ساردکەرەوەی خێرا پانکەکەی بە خێراییەکی تەواو کار دەکات پێش ئەوەی هێواش ببێتەوە، بەم شێوەیە ژوورەکە خێراتر لە ئاسایی سارد دەکاتەوە بە بەراورد بە ئاسایی.
فێنککەرەوەی شێرانەی سامسۆنگ بە سێ مۆدێل بەردەستە، بە توانای 2 تەن و 1. 5 تەن و 1 تەن
هەروەها لە فێنککەرەوەکانی ئینڤێرتەر، تایبەتە بە تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵکردنی ووزەی کارەبایی بە پێنج قۆناغ، و دروستکراوە بۆ بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرزی هاوین بە ئاسانی چونکە بەردەوامە لە کارکردن بە شێوەیەکی کارا تەنانەت لە پلەی گەرمای بەرزیشدا. کۆمپرێسەری ساردکەرەوەی ئینڤێرتەر گەرەنتییەکی 10 ساڵی هەیە ھەروەھا ئاسوودەیی زیاترت پێدەبەخشێت بە دەنگی کەمتر و چوار ئاڕاستەی جیاوازەوە، فێنککەرەوەکە ئینڤێرتەر فلتەری کارامەیی بەرزی هەیە لەگەڵ تایبەتمەندی خاوێنکردنەوەی خۆکاری بۆ پاراستنی زیاتر، و هەروەها دەتوانرێت لە ڕێگەی WIFI لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت بۆ ئاسوودەیی زیاتر.
فێنککەرەوەی ئینڤێرتەری سامسۆنگ لە تایلەند دروستکراوە و بە نرخی گونجاو دابین دەکرێت بۆ بازاڕی عێراقی. و بە سێ مۆدێل بەردەستە، بە توانای 2 تەن و 1. 5 تەن و 1 تەن.
فێنککەرەوەی شێرانە و ئینڤێرتەری سامسۆنگ لە هەموو خاڵی فرۆشتنی سامسۆنگ لە عێراق بەردەستن کە بریتین لە پێشانگای جۆراوجۆر و پێشانگا و بریکارە فەرمیەکان و دابەشکارانی ڕێگەپێدراو.

Top