رۆبۆتەكەی تێسلا كۆپییەك لە مرۆڤ

رۆبۆتەكەی تێسلا كۆپییەك لە مرۆڤ

 چدندین ساڵە مرۆڤ بیر لەوە دەكاتەوە بەهاوكاری زەینی دەستكرد، رۆبۆتی مرۆڤ شێوە دروست بكات. رۆبۆتێك هەموو هەڵسوكەوت و كرداری لە مرۆڤ بچێت.

«ئیلان ماسك» نیازی هەیە ئەو خەونە بە كرداری بێنێتە دی. رۆبۆتێكی مرۆڤ شێوەی بەرهەم هێناوە بەناوی (tesla optimus) رەنگە لە ساڵی 2024دا بخرێتە روو.

سەرمایەدارترین كەسی دونیا واتە « ماسك» پێیوایە ئەو خەونە زۆریش مەحاڵ و نەكردنی نییە. لە دیمانەیەكدا وتی، رۆبۆتی «ئۆپتیموس» هەمە كارەیە، گشت ئەو كردارانەی مرۆڤێكی ئاسایی ئەنجامی دەدات دەتوانی ئەنجامی بدات.

«ئیلان ماسك» پێیوایە ئێمە دەتوانین گشت زانیارییەكانی مێشكمان كۆپی بكەین تەنانەت بیرەوەری و كەسایەتیشمان و دواتر بۆ رۆبۆتێك بیگوازینەوە. زیاتر لەوبارەوە دەدوێ و دەڵێ بۆ ئەوەی لەبواری بەرهەمهێنانی رۆبۆتی مرۆڤ شێوەدا سەركەوتوو بین، دەبێ ئەندامەكانی جەستەشی رێك وەك ئەندامی جەستەی مرۆڤ بچێت.

Top