په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان
![په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20220401235949_original_39.jpg )
هاتنه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆز له ته‌واوى موسڵمان له كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ئه‌م مانگه پيرۆزه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت.
با هه‌موومان واتا و وانه‌كانى به‌ڕۆژووبوون و مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان، بكه‌ينه هه‌وێنى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و لێبورده‌يى و به‌رجه‌سته‌كردنى زياترى به‌ها مرۆييه‌كان و ئاشته‌وايى. خواپه‌رستى و ڕۆژووى هه‌مووان قبووڵ بێت و خواى مه‌زن هه‌موو لايه‌ك بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/1