تاڵیبان: ڕێگە نادا فەرمانبەران بەبێ ڕیش بچنە ناو فەرمانگەکانەوە
تاڵیبان ڕایگەیاند: کە ڕێگە بە فەرمانبەران نادات بەبێ ڕیش بچنە شوێنی کارەکانیان و پێویستە جل و بەرگی گونجاو لە فەرمانگەکانی حکومەتدا بپۆشن.
تاڵیبان فەرمانی بە هەموو کارمەندانی حكومەت کردووە كە ڕیش بهێڵنەوە و جل و بەرگی "ئیسلامی" لەبەر بكەن، ئەگەرنا لەكارەكانیان دوور دەخرێنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، تاڵیبان ڕێنمایی بەفەرمانبەرانی کردووە، ڕیشیان نەتاشن و جل و کڵاو و عەمامەی ناوخۆ بەکاربهێنن و دەڵێت: پێویستە هەر پێنج فەڕز نوێژ بکەن و پابەند بن بە ڕێنمایەكان.
گوڵان: سەردار خەلیل