سەحر قورەیشی: ئامانجی من ڕازی كردنی جەماوەرە

سەحر قورەیشی: ئامانجی من ڕازی كردنی جەماوەرە

سەحر قورەیشی یەكێكە لە خانمە ئەكتەر ناسراوەكانی ئێران، هەرچەندە لە ساڵی 1987 لەدایكبووە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش توانیویەتی شوێنی خۆی لە نێو ئەستێرەكانی بواری نواندن لە ئێراندا بكاتەوە، بەتایبەتی دوای سەركەوتنی لە ڕۆڵی (یەڵدا) لە زنجیرە درامای (دڵنەوازان)، هەروەها ڕۆڵی لە فیلمی (ساتێك قەرەباڵغی) و چەندین فیلمی دیكە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی بۆ بینینی ڕۆڵی یەڵدا سەحەر دەڵێت: «چەندین كەس پاڵێوراو بوون بۆ بینینی ئەم ڕۆڵە، بەڵام بە هۆی ئەوەی سیما و ڕوخسارم گونجاوتر بوو و نزیك بوو لەوەی دەرهێنەر دەیویست، بۆیە منی هەڵبژارد و پێی گوتم كەسێكم دەوێت بۆ ئەم ڕۆڵە، كە لە یەك كاتدا هەم سیمای بێتاوانی و هەمیش كەسایەتییەكی نەرێنیی هەبێت، ئەمەش لە سیمای تۆدا بەدی دەكەم، بۆیە منیش هەموو هەوڵێكم دا ئەو ڕۆڵە بە جوانی ببینم، چونكە ناوبانگ بەلای منەوە گرنگ نییە، بەڵكو ئامانجی من ڕازی كردنی جەماوەر و خۆشەویستمە بۆ كارەكەم و، لەو پێناوەشدا هەموو تواناكانم دەخەمە گەڕ».
سەحەر بە هۆی ئەوەی یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە كاتێكی زۆر لە بەسەركردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەتایبەتی ئەنستگرام بەسەر دەبات و، لە پەیوەندییەكی بەردەوامدایە لەگەڵ جەماوەرەكەدایە و، وێنەی نوێ بڵاو دەكاتەوە.
سەرچاوە: گولولی

Top