سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدوڵا بن تۆق، وەزیری ئابووریی دەوڵەتی ئیمارات کۆ بووەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدوڵا بن تۆق، وەزیری ئابووریی دەوڵەتی ئیمارات کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ، سێشەممە 29/3/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ عەبدوڵا بن تۆق، وەزیری ئابووریی دەوڵەتی ئیمارات کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا، بەتایبەتی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە و سیستەمی بانکیدا.

مەسرور بارزانی ڕۆژی هەینی 25/3/2022، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی وزەی جیهانی و لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان گەیشتە ئیمارات.

Top