هاتوچۆی هەرێم: تا ئێستا ملیۆنێک و 985 هەزار و 727 ئۆتۆمبێل لە كوردستان تۆماركراون
لە لێدوانێكدا عەمید ئهسعهد مهلا كهریم، وتەبێژی بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی هاتوچۆی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 4120 ڕووداوى هاتوچۆ لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان ڕوویانداوە، کە بە هۆیەوە 623 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوەو زیاتر لە حەوت هەزار و 137 هاووڵاتیش بریندار بوون، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا سەرەتای مانگی ئادار،ژمارەی ڕووداوەكان گەیشتووەتە 552 ڕووداوى ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەرى هەرێم، کە بە هۆیەوە 50 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوەو 889 هاووڵاتیش بریندار بون.
ناوبراو زیاتر ئاماژەی بەوە كرد كە هەرچەند ژمارەی ئۆتۆمۆبێلەكان زیاد بێت ژمارەی ڕووداوەكانیش زیاد دەبێت، ئێستا مانگانە زیاتر لە 10هەزار ئۆتۆمبێل تۆمار دەكرێـن، جەختیشی كردەوە كە ئەگەر ئەم دوو مانگەى ساڵى نوێ بەراورد بكەین بە دوو مانگی ساڵی ڕابردوو، ڕێژەكان لە یەكەوە نزیكن، هەرچەندە ئێستا ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان زیادیان كردوە. ئەوەشی ڕوون كردەوە كە ژمارهی ئۆتۆمبێله تۆماركراوهكان ملیۆنێک و 985 هەزار و 727 ئۆتۆمبێلن.