پەیام عەزیزی كلیپی «پێغەمبەری بەخشەندە»ی بڵاوكردەوە

پەیام عەزیزی كلیپی  «پێغەمبەری بەخشەندە»ی بڵاوكردەوە

كلیپی گۆرانیی «پێغەمبەری بەخشەندە» بە ئاواز و بە دەنگی گۆرانیبێژی كورد «پەیام عەزیزی» بە دابەشكردنی موزیكی «فەردین لاهوورپوور» و لە دەرهێنانی «ڕەزا حەسەنی» بڵاوكرایەوە.
شیعری كلیپی گۆرانیی پێغەمبەری بەخشەندە لە نووسینی «شیوا فەزلعەلی» بە هاوكاری ژەنیارانی ئۆركستڕای ئەستەنبووڵ، لە دەرهێنانی «ڕەزا حەسەنی» و لەسەر داوای بنكەی نەتەوەیی سەبر (ئاشتی، لەخۆبردویی و ڕەزامەندی) بە كەڵك وەرگرتن لە وێنەی كەسایەتییەكان و لۆكەیشنەكانی شارەكانی كرماشان و بێستوون بڵاوكرایەوە.
لەم كلیپەدا وێنەگرتن لە بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو «خەیروڵا گوڵدەستە» بە هەماهەنگی و هاوكاریی شوورای چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی كرماشان ئەنجامدرا و، وێنەگەلێكی زۆر جوان لە نێوان وشەكان و وێنەی «پەیام عەزیزی» بە باشی مۆنتاژ كراوە، كە مەحكوومە بە سێدارە، بە ڕەزامەندیی و لێبوردەیی بنەماڵەی بەڕێزی كوژراو، دوای نۆ ساڵ مانەوە لە زیندان، لە حوكمی تۆڵەسەندنەوە ڕزگاری بوو».

Top