ئەحمەد خەلیل ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ئەحمەد خەلیل) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
ئەحمەد خەلیل لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (مەڕۆ)بڵاوكردەوە, كە ئەحمەد خەلیل خۆی تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە, هەروەها (ئاریۆس حەمە سەعید) كاری بەرهەمهێنان و ئامادەكردنی ئەنجامداوە .
ئەحمەد خەلیل كە خاوەنی ژمارەیەكی زۆری گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە ماوەی چەند ساڵێكە زیاتر كۆنسێرتی گۆرانی و شەوە ئاهەنگ ساز دەكات و لە هەوادارانی نزیكە, دیارترین ئەو بەرهەمانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە بریتین لە گۆرانی(وەفا-چارەنووس-پیری مەیخانە-من هەقمە-فرمێسك-بڕوام نەبوو-دڵتەنگ مەبە-تۆ شایەنی من نەبووی-وەی حاڵی من-خیانەت) .
ئاسۆ كاكەیی